ورده‌كاری به‌شه‌ڕهاتنی یاریزانانی یوڤێنتۆس له یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ
ماریۆ مانزۆكیچ، هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی هه‌موو شتێك له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه ئاشكرا ده‌كات، كه له شه‌وی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ له ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی یوڤێنتۆس روویداوه.
راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كان پێشتر رایانگه‌یاند شه‌ڕه‌كه له‌نێوان لیۆناردۆ بۆنوچی و پاولۆ دیبالا روویداوه‌و ته‌نانه‌ت باسیان له‌وه ده‌كرد كه بۆنوچی شه‌قه‌زله‌یه‌كی له دیبالا داوه، به‌ڵام مانزۆكیچ كه راستی ئه‌و رووداوه‌ی ره‌تكرده‌وه دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌و شه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان یاریزانانی یوڤێنتۆس روویداوه‌و گوتی "شه‌ڕه‌كه له‌نێوان دانی ئالڤێش و لیۆناردۆ بۆنوچی روویداوه".
مانزۆكیچ رووداوه‌كه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی فوتبۆل ئیتاڵیا گێڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت "ده‌مه‌وێ قسه بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه كپ بكه‌م كه ده‌ڵێن كه‌شوهه‌وایه‌كی خراپ له ژووری جلگۆڕینی یوڤێنتۆسدا هه‌یه".
مانزۆكیچ، ده‌ڵێت "ئالڤێش و بۆنوچی بارودۆخه‌كه‌یان شێواندبوو، به فرۆشتنیان ئارامی و سه‌قامگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه‌مان".
هێرشبه‌ری كرواتی، له درێژه‌ی گێرانه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئه‌و شه‌وه ئاڵڤێش و بۆنوچی به‌شه‌ڕهاتن، ئه‌وان هه‌میشه به‌شه‌ڕ دێن، كه گه‌ڕاینه‌وه ژووری جلگۆڕین ئالڤێش ده‌نگی موسیقای به‌رزكرده‌وه‌و ده‌ستی به سه‌ماكردن كرد، گوتم ئه‌وه تا سبه‌ی ناژیت، ده‌نگی موسیقایه‌كه هێنده به‌رزبوو خه‌ریك بوو په‌رده‌ی گوێچكه‌مان بدڕێنێت، من بایه‌خم پێنه‌داو گوتم شێته، به‌ڵام بۆ بۆنوچی به‌و شێوه‌یه نه‌بوو".
ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی یوڤێنتۆس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بۆنوچی چووه لای ئالڤێش و پێی‌گوت ئه‌گه‌ر تا 3 چركه‌ی دیكه ده‌نگی موسیقایه‌كه نزم نه‌كه‌ی هه‌ردوو قاچت ده‌شكێنم، به‌ڵام ئالڤێش گوێی پێنه‌داو پێی‌گوت من باكم به‌وه نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م یاری كۆتاییه بدۆڕێنم، چونكه 3 چامپیۆنزلیگم بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تۆ هیچت نه‌بردووه‌ته‌وه، ئیدی شه‌ڕ روویدا، كه به‌ڕاستی بۆنوچی ده‌یویست بۆكسێك له ئالڤێش بدات، ئێمه نه‌مانهێشت".
ئه‌و به‌رده‌وامه له قسه‌كردن و ده‌ڵێت "من نازناوی چامپیۆنزلیگم بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بوێری ئه‌وه‌م نییه وه‌ك ئالڤێش قسه بكه‌م". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ر كه‌وته نێوانیان و پێیگوتن گرنگ نییه كێ له ئێوه خه‌تاباره، هه‌ردووكتان له یۆڤێنتۆس ده‌رده‌كه‌م".
مانزۆكیچ له‌باره‌ی فرۆشتنی ئه‌و دوو یاریزانه‌شه‌وه گوتی "بڕیارێكی ژیرانه و دروست بوو، چونكه به رۆیشتنی ئه‌و دووانه سه‌قامگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌مان، ئیدی له بێزارییه‌كانی ئالڤێش و كێشه‌كانی بۆنوچی رزگارمان ده‌بێت".