شاندێکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گەیشتە هەولێر


رووداو – هەولێر

شاندێکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ بە فەرمی گەیشتنە شاری هەولێر و پێشوازی کران.

شاندەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە پایتەختی کوردستان کە پێکهاتوون لە سێ شارەزایی تۆپی پێی منداڵان ، ئەوان ماوەی هەفتەیەک لە هەولێر سەردانی چەند ئەکادیمیایەکی منداڵان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن ژمارەیەکی زۆر منداڵی کورد لە تەمەنی نۆ تاوەکو پازدە ساڵی دەستنیشان بکەن و بیانبەن بۆ وڵاتی ئیسپانیا، بە مەبەستی کەمپێکی راهێنان بۆ ماوەی مانگێک.

 ئەم شاندەی یانەی ریاڵ مەدرید پێشتر سەردانی وڵاتانی دیکە کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیای کردووە بە مەبەستی هاوکاریکردنی توانای منداڵان و دۆزینەوەی بەهرەمەند لە یارییەکەدا.


عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ فرۆكه‌خانه‌ پێشوازی له‌ شانده‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید كرد.