لە دووەم یاری کۆپا ئەمێریکا کارتی سوور بەرزکرایەوە

رووداو - هەولێر

دووەم یاری کۆپا ئەمێرێکا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ڤێنزویلا و پیرو بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە دووەم یاری کۆمەڵەی یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا و پیرۆ رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

گرنگترین رووداوی ئەم یارییە دەرکردنی لویس ماگۆی یاریزانی هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا بوو، دوای ئەوەی لە خولەکی شەشی یارییەکەدا کارتێکی زەردی بە روودا بەرزکرایەوە و دواتر لە خولەکی 75دا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.