کاردانەوەی دوای بردنەوەی ریال، بارسا، رۆما و پاڵەوانبوونی فاینۆرد


رووداو - هەولێر

دوای ئەنجامدانی گەڕێکی دیکەی یارییەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا و دواکەوتنی دەرکەوتنی پاڵەوانی ئەم وەرزە لە ئیتالیا و ئیسپانیا و پاڵەوانبوونی یانەی فاینۆرد لە خولی هۆڵەندی لە مێدیایادا بەگرنگییەوە باسی یارییەکان کراوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی دوای بردنەوەی رۆما لە یوڤێنتوس بە 3-1 باسی سەرکەوتنی ئەو یانەیە دەکات و نووسیوویەتی ترسناکە، لەکاتێکدا 4 خال لەنێوان یوڤێ و رۆما هەیە.

لە ئیسپانیاش باس باسی ریال مەدرید و بارسێلۆنایە و لە هۆڵەنداش دێرک کویت و هاوڕێکانی لە یانەی فاینۆرد لاپەرەکانی رۆژنامەکانیان داگیرکردووە