هانده‌رانی ریال بێتیس بۆ كاپارۆس: به‌منزیكانه ده‌مری
رووداو ـ هه‌ولێر
ئه‌گه‌رچی یاریگه‌كانی كوردستان له‌چاو یاریگه‌كانی ئیسپانیا، زۆر به كه‌می دیارده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام ئهوهه مانای ئه‌وه‌ش نییه كه هیچ كاتێك كاری ره‌گه‌زپه‌رستانه تێیاندا روونادات.
له یاری دێربی ئه‌نده‌لۆس، له‌سه‌ر یاریگه‌ی ریال بێتیسدا، خواكین كاپارۆسی راهێنه‌ری یانه‌ی سێڤییا رووبه‌ڕووی دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستانه بووه‌وه له‌و یارییه‌دا كه یانه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2 ـ 3 گۆڵ براوه بوو.
كاپارۆس به‌مدواییه راشكاوانه رایگه‌یاند كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی.
له‌و یارییه‌دا هانده‌رانی ریال بێتیس هاواریان ده‌كرد "كاپارۆس تۆ به‌منزیكانه به شێرپه‌نجه ده‌مری". هه‌روه‌ها هاواریان ده‌كرد "كاپارۆس ئه‌مشه‌و ده‌مرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه یاریزانانی ئاتلێتیك بلباو له یاری ئه‌م گهڕهیاندا له به‌رامبه‌ر رایۆ ڤاییكانۆ، رێزیان له كاپارۆسی راهێنه‌ری پێشوویان گرت به له‌به‌ركردنی درێسێكی پشتیوانی به‌ر له یارییه‌كه.