رووداو - هەولێر
پایسکیلسواری ئەڵمانی ماکسیملیان شاخمان نازناوی پێشبڕکێی پایسکیلسواری پاریس نیسی بردەوە، سەرەڕای ئەوەی نەیتوانی لە دوایین قۆناخی پێشبڕکێیەکەدا پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
ماکسیملیان دوای رکابەرییەکی بەهێز لەگەڵ تیبۆ پینۆتی پایسکیلسواری فەرەنسی توانی بە کۆی ئەنجامی سەرجەم قۆناخەکان پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
تیبۆ پینۆت دواقۆناخی پێشبڕکێکەی لە پلەی دووەمی ریزبەندی گشتی دەستپێکرد و بە جیاوازی 36 چرکە لەدوای شاخمانەوە بوو.
خاوەنی پلەی یەکەمی دوایین قۆناخی پێشبڕکێیەکە نیرۆ کوینتانای پایسکیلسواری کۆلۆمبی بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ