ئەنجامەكانی یانەی سیروانی نوێ لە پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق
پاڵهوانێتى یانهكانى عێراق بۆ یارییهكانى گۆرهپان و مهیدان له شارى بهغداد دواى سێ رۆژ ململانێ كۆتایهات.
له دوا رۆژى پاڵهوانێتییهكهو له دوا ساتهكان ههردوو یاریزانی سیروانی نوێ لاڤه نهوزاد له راكردنی ٢٠٠م پلهی دووهمی عێراقی بهدهست هێنا و لاوێن محهمدیش له ٤٠٠م سێیهم بوو.
پاش یهكلاكردنهوهى ئهنجامهكان لهسهر ئاستى تیپ بۆ كچان له پێشكهوتووان كچانى پێشمهرگهى سلێمانى بوونه پاڵهوان و لهسهر ئاستى لاوانیش كچانى سیروانى نوێى شارى سلێمانى یهكهمى تیپهكانیان بردهوه.
** ڕێناز سەعید، پلەی یەكەمی ڕاكردنی 3000م بەربەستی لەسەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتوان بەدەستهێنا
** دڵسۆز عوبێد، پارێزگاریی لە نازناوی ڕاكردنی 100م بەربەست كرد كاتێك توانیی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێتەوە
** بژان خۆشڤی، ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە ڕاكردنی 100م لاوان تۆماركرد كاتێك ماوەكەی بە 12:34 چركە بڕی
** لاڤە نەوزاد، ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە ڕۆیشتن بۆ ماوەی 10كم تۆمار كرد كاتێك ماوەكەی بە 1:02:22 كاتژمێر بڕی و ژمارەكەی خۆی شكاند كە پێشر بە 1:05:38 كاتژمێر بڕیبووی
** ساڕێژ فەتحوڵا، لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان، پلەی سێیەمی ڕاكردنی 100م مسۆگەر كرد
** لاڤین محەمەد، لە ڕۆیشتن بۆ ماوەی 5كم لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان، پلەی دوەمی دەستەبەركرد
** لە راكردنی 800 م، شێنێ عەزیز پلەی دوەمی پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عێراقی بەدەستهێنا
** راكردنی 200م بۆ كچان لەسەر ئاستی لاوان، روقیە حەمزە پلەی یەكەمی مسۆگەر كرد
** راكردنی 200م بۆ كچان، لاڤە نەوزاد پلەی دووەمی بەدەستهێنا
** راكردنی 400 م لاوێن محەمەد لە پلەی سێیەمدا هات
** سەفا ئەحمەد پلەی یەكەم لە مترەقە ( چەكوش )
** رێناز سەعید لە هەڵدانی قورسایی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا
** سیما زاهیر لە هەڵدانی رمدا پلەی دووەمی دەستەبەركرد
** لە راكردنی پۆستە 4 × 100 كچانی پێشمەرگەی سلێمانی كە یاریزانێكی سیروانی نوێ یاریی بۆ دەكردو پێكهاتبوون لە شەمام سەمەدو چاوان بەهادینو خێڵان بەهادین و دڵسۆز عوبێد، پلەی یەكەمیان دەستەبەركرد
** دڵسۆز عوبێد یاریزانی سیروانی نوێ كە بە خواستن بۆ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یاریی كرد، لە سێبازدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا كاتێك توانیی 10,57 م بازبدات
راگەیاندنی یانەی سیروانی نوێ