ڤیدیۆ؛ ناسر عەتیە بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی رالی داکار
رووداو دیجیتاڵ
ناسر عەتیەی قەتەر بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا بووە پآڵەوانی رالیی داکار لەسەر ئاستی پێشبڕکێیەکانی ئۆتۆمبێلدا.
لە دوایین رۆژی رکابەرییەکانی رالیی داکاردا، ناسر عەتییە بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوان، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر لە ساڵەکانی 2011، 2015 و 2019 ئەم نازناوەی بردبووەوە کە لە ئەمریکای لاتین دەکرا.
عەتییە لە ریزبەندی جیهاندا پێش سێباستیان لۆبی فەرەنی کەوت کە لە تیمی پرۆ درایڤ پێشبڕکێ دەکات، جیاوایی نێوانیان 27 خولەک و 46 چرکە بوو، پلەی سێیەمیش بۆ یەزید ئەلجەراحیی سعودی بوو کە کاژێرێک و 13 چرکە لەدوای ناسرەوە بوو.
عەتییە دوای ئەوەی بووە پاڵەوان گوتی: ئەم هەستەی ئەمڕۆم باوەڕپێنەکراوە، ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو نازناوە.
عەتیەی 51 ساڵان لە کۆی رکابەرییەکانی رالی داکاری سعودیە، دوو جار بووە پاڵەوانی گەڕەکان و جارێکیش براوەی پێشبڕکێیەکانی تاقیکری بوو، بۆیە کەسیان نەیانتوانی مەترسیی لەسەر پێشەنگییەکەی دروستبکەن.
لەسەر ئاستی مۆتۆریشدا، سام سەندێرلاندی بەریتانی بووە پالەوان، دووەم نازناوی مێژووی خۆی بردەوە دوای ئەوەی لە 2017ـش ئەو کارەی کردبوو.