جامی ئەفریقا.. غانا دۆخی باش نییە


رووداو دیجیتاڵ 

لە لەلایەکی دیکەوە هەر لە کۆمەڵەی سێیەمدا هەڵبژاردەی غانا دوو خاڵی گرنگی لە دوایین ساتەکانی یارییەکەیدا بەرامبەر بە گابۆن لەدەستدا.
 
لە یارییەکی بەهێز و پڕ هەڤڕیکدا، گابۆن خاڵی چوارەمی لە کۆمەڵەکەیدا مسۆگەرکرد و تا رادەیەکی زۆریش خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتوو.
 
ئاندرێ ئایۆ، لە خولەکی 18 بە لێدانێکی بەهێز و جوان گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی غانا تۆمارکرد، بەڵام دوای گۆڵەکە غانا نەیتوانی ئەنجامەکە زیادبکات و لە کۆتاییشدا باجەکەی دا.
 
لە خولەکی 88 جیم ئالفینیا گۆڵی هەڵبژاردەی گابۆنی هێنا، ئەم گۆڵە دۆخی ئارامی یارییەکەی تێکدا، کاتێک راهێنەری گابۆن بووە هۆکاری تووڕەکردنی یاریزانانی غانا، لەگەڵ فیکەی کۆتاییشدا گرژی و ئاڵۆزی روویدا و لەلایەن یاریزانانی غاناوە هێرشکرایە سەر یاریزانانی گابۆن، ئەوەبوو ناوبژیوان کارتی سووری دایە بێنجامین تیتێی یاریزانی هەڵبژاردەی غانا. 
 
غانا کە خاوەنی چوار نازناوی پآڵەوانێتییەکە، تەنیا یەک خاڵی لە دوو یاریدا هەیە، یاریی داهاتووی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی دوورگەکانی قەمەرە و دەبێت بیباتەوە تاوەکو هەلی گەیشتنی بە قۆناخی داهاتوو هەبێت.