ئوندار گورگەکان جێدەهێڵێت و بەرەو میلان هەنگاو دەنێت

رووداو-هەولێر

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت جێنگیز ئونداری یاریزانی یانەی رۆما بگوازێتەوە یانەکەی.

لە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا وابڵاوکراوەتەوە، میلان لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە گفتوگۆکانی دەکات لەگەڵ یانەی رۆما بۆ ئەوەی ئوندار بگوازێتەوە یانەکەی.

 هەر بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئیتاڵیا، میلان بە نیازە  پارەیەکی زۆر بدات گواستنەوەئ یاریزانە تورکەکە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بباتە رۆما، بەڵام باس لەو برە پارەیە نەکراوە کە بۆ گواستنەوەی دانراوە.

یانەی میلان ماوەیەکی زۆرە  هەوڵی گواستنەوەی جێنگیز دەدات بەڵام یانەی رۆما رازی نابێت یاریزانەکە بداتە رۆسۆنێری.