ئێرکسن تا کۆتایی ئەم مانگە دەبێتە نیرازووری


رووداو-هەولێر

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەیەوێت کریستیان ئێرکسنی یاریزانی یانەی تۆتنهام بگوازێتەوە یانەکەی.

لە هەواڵیکی سکای سپۆرتس، ئینتەر بە رژدی کار بۆ گواستنەوەی ئێرکسن دەکات و موچەی ساڵانەشی بەرزکردەوە.

یانە ئیتاڵییەکە پێشتر 7 بۆ 8 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردبوو بۆ گواستنەوەی یاریزانە دانمارکییەکە، بەڵام ئێستا دەیەوێت بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی.

هەر بە پێی هەمان سەرچاوە لە ئەگەری رازیبوونی ئێرکسن بەو بڕە پارەیە ئەوا تا کۆتایی ئەم مانگە یاریزانەکە دەچێتە ئینتەر.

جگە لە یانەی ئینتەرمیلان هەر یەکە لە یانەکانی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمانیش بە رژدی هەوڵی گواستنەوەی کریستیان ئێرکسن دەدەن.