3 لەشجوانی کورد بوونە یەکەمی ئاسیا
تایبەت بە رووداو
چەند یاریزانێکی کورد بەشدارییان لە پاڵەونێتی لەشجوانی ئاسیادا کرد، کە سێ لەوان پلەی یەکەمیان لەسەر ئاستی ئاسیا بەدەستهێنا.
لە یەکەم رۆژی پاڵەوانێتییەکەدا، کە لە لوبنان بەڕێوچوو، یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و لە چەندین ئاستدا پلەی یەکەم و پلەکانی پێشەوەیان بەدەستهێناوە.
کۆمەڵێک لەشجوانی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشدارییان لەم پاڵەوانێتییەدا کردووە و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە، بەتایبەتی رێدار هاشمی پاڵەوانی شاری هەولێر، پێشکەوت نیعمەتی پاڵەوانی کەرکووک و شڤان مەهدی پاڵەوانی شاری سلێمان، کە میدالیای زێڕ و كارتی پرۆیان لە پاڵەوانێتی ئاسیادا بردەوە.
رێدار هاشم، کە لەگەڵ شڤان و پێشکەوت، مافی ئەوەی وەرگرت بەشداری لە پاڵەونێتی لەشجوانیی جیهاندا بکات، دەڵێت "ئەم دەستكەوتەم پێشكەشە بە ھەموو كوردستان".
ئەمانە، ئەنجامی لەشجوانانی کوردە، لە یەکەم رۆژی پاڵەوانێتی لەشجوانی ئاسیا:
* لە رکابەرییەکانی کلاسیک فیزیک لە ئاستی 180 سانتیمەتر:
پلەی یەکەم: رێدار هاشم
پلەی چوارەم: ئالان جەمال
* لە رکابەرییەکانی کلاسیک فیزیک لە ئاستی 176 سانتیمەتر:
پلەی دووەم: كارزان سەليم
* لە رکابەرییەکانی ماستەرز فیزیک:
پلەی یەکەم: پێشکەوت نیعمەت
پلەی دووەم: ئاسۆ ئامین
* لە رکابەرییەکانی کلاسیک بەدی بلدینگ لە ئاستی 175 سانتیمەتر:
پلەی یەکەم: شڤان مەهدی
پلەی دووەم: پشدەر مەحموود
* لە رکابەرییەکانی کلاسیک بەدی بلدینگ لە ئاستی 180 سانتیمەتر:
پلەی دووەم: هەرێم محەممەد
* لە رکابەرییەکانی کلاسیک فیزیک لە ئاستی 175 سانتیمەتر:
پلەی دووەم: شڤان مەهدی
پلەی سێیەم: پشدەر عەبدوڵڵا
پلەی چوارەم: رێژان ئیبراهيم