یانەی ئاسۆ لە یانەی برایەتی برده‌وه
رووداو – هه‌ولێر
له درێژه‌ی ئاماده‌كاریی یانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی نوێی خوله‌كانی كوردستان، یانه‌ی ئاسۆ له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له یانه‌ی برایه‌تی برده‌وه.
یارییەکە لە یاریگه‌ی یانەی برایەتی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، راهێنەری هەردوو تیپ بە پێکهاتەی جیاواز یارییان کرد و یاریزانانیان تاقیکردەوە، دوای ئەوەی لە گێمی یەکەم یارییەکە بەبێ گۆڵ تەواوبوو، لە گێمی دووەم ململانێیەکی بەهێزتر بیندرا، بەڵام دواجار یانەی ئاسۆ یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.
یانەی برایەتی خاوەن پلەی دووەمی وەرزیی رابردووی خولی نایاب، ئەمساڵ یوسف کاکێی کردە راهێنەری تیپەکەی و ماوەی دوو هەفتەیە تیپەکە دەستی بە راهێنان کردووە، هەروەها گرێبەستی لەگەڵ دە یاریزان واژوو کردووە.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاسۆ، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ خولی پله یه‌كی كوردستان، ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز خۆی بۆ پله یه‌ك ئاماده ده‌كات و ده‌یه‌وێت ململانێی گه‌یشتنه‌وه به ریزی یانه نایابه‌كانی كوردستان بكات.