فەرەح پارێزگاریی لە میدالیای زێڕ کرد


رووداو - هەولێر

محەممەد فەرەح، راکەری بەریتانی توانیی بەرگری لە میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیاد بکات دوای بردنەوەی پلەی یەکەمی 10 هەزار مەتری لەسەر ئاستی کوڕان.

لەدرێژەی رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی ریۆی 2016 و لە راکردنی 10 هەزار مەتری سەر ئاستی کوڕان، محەممەد فەرەح توانیی بە 27 خولەک و 5 چرکە کۆتایی بەرکابەرییەکە بهێنێت و میدالیای زێڕی بردەوە.


دوا بردنەوەی میدالیاییەکە فەرەح بۆ سێیەم ئۆڵیمپیاد لەسەریەک لە 10 هەزار مەتریدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی میدالیای زێڕ لە ئۆڵیمپیادی 2008 لەبەیجین و 2012 لەلەندەن، هەروەها لە 5 هەزار مەتریشدا لە ئۆڵیمپیادی 2012 میدالیای زێڕی بردووەتەوە.

میدالیای زیۆ بە پۆڵ کیبنگیچی کینی کەوت و تامیرات تولای راکەری ئەسیۆبیش میدالیای برۆنزی بردەوە.