هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: زه‌حمه‌ته له هه‌ولێر بمێنمه‌وه
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د، یه‌كێكه له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌ى هه‌ولێر. ماوه‌یه‌كى زۆره خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه ده‌كات، له خولى عێراق و جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا به درێسى هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه و خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزى یاریكردنه. له دایكبووى ساڵى 1987ى پارێزگاى موسڵه، پێشتریش بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى موسڵ، سلێمانى، ته‌ڵه‌به و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش یاریكردووه. (رووداوى وه‌رزشی) له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌كرد:
هه‌ڤپه‌یڤین: كارزان كانه‌بى
رووداوی وه‌رزشى: هۆكارى شكستى یانه‌ى هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌دا بۆ چى ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: له راستیدا هۆكارى سه‌ره‌كی شكستى ئه‌مساڵمان بۆ كێشه و قه‌یرانى دارایى ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌رۆكى یانهكهمانى گرتووه. ئه‌وه كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر بارودۆخى یاریزانان دروست كردبوو، به‌و هۆكاره‌شه‌وه نه‌مانتوانى ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنین.
رووداوی وه‌رزشى: به بۆچوونى تۆ چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر له‌م قه‌یرانه رزگارى بێت؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدار وهكجاران پاڵپشتى دارایى بۆ یانه‌ى هه‌ولێر بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وه زۆر پێویسته به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى له ساڵانى رابردوودا ئه‌نجامه‌كانى یانه‌كه‌مان زۆر باش بوون.
رووداوی وه‌رزشى: داهاتووى خۆت له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر دیاریكردووه؟ ئایا ده‌مینێیته‌وه یاخود نا؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: من كوڕى یانه‌ى هه‌ولێرم، به‌ڵام ئێمه‌ش رزقمان له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته‌یه كه وه‌ریده‌گرین، دوو ساڵه هیچ بڕه پاره‌یه‌كم وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه‌ى راستى بێت ئه‌گه‌ر بارودۆخى یانه‌كه‌مان به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، زه‌حمه‌ته بمێنمه‌وه، به‌ڵام په‌نا به‌خوا هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه بارى جارانى.
رووداوی وه‌رزشى: رۆیشتنى هاوار مه‌لا محه‌ممه‌دی برات له یانه‌ى هه‌ولێر كاریگه‌رى له‌سه‌رت نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى تۆش بیر له رۆیشتن بكه‌یته‌وه؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: نه‌خێر، رۆیشتنى هاوارى برام هیچ په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه نییه.
رووداوی وه‌رزشى: هیچ گرێبه‌ستت پێشكه‌شكراوه له یانه‌كانى دیكه‌وه؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: به‌ڵێ، گرێبه‌ستی یه‌كجار زۆرم بۆ هاتییه، به‌ڵام من هیچ بڕیارم نه‌داوه تاوه‌كو وه‌ڵامى یانه‌ى هه‌ولێر وه‌رنه‌گرم.
رووداوی وه‌رزشى: یانه‌كانى كوردستان له خولى نایابى عێراقى پشت به یاریزانى عه‌ره‌ب ده‌به‌ستن تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و به كۆمهڵهێنانى یاریزانى عه‌ره‌بی یان نا؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: له راستیدا یاریزانى عه‌ره‌ب زۆر گرنگه بۆ یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام له پاڵ یاریزانه كورده‌كانى خۆمان، چونكه به‌یه‌كه‌وه سوودیان بۆ یانه‌كه ده‌بێت و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن كارى باش بكه‌ن.
رووداوی وه‌رزشى: بۆچى له خولى كوردستان تۆ دهرنهكهوتى؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: بۆ من شانازییه یارى له خولى كوردستان بكه‌م، كه به خولى خۆمانى ده‌زانم، به‌ڵام بڕیاره‌كه له‌ده‌ست من نه‌بوو، یانه‌كه‌مان ته‌نیا بۆ خولى عێراق و ئاسیا به‌شدارى پێده‌كردم، بۆیه نه‌متوانى یارى بكه‌م.
رووداوی وه‌رزشى: ماوه‌یه‌كى زۆره ئاستێكی باش له خولى عێراق و ئاسیا پێشكه‌ش ده‌كه‌ى، كه‌چی ناوت نییه له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: من سه‌ره‌تا ناوم هه‌بوو، به‌ڵام به‌م دواییه به‌هۆی دوو هۆكار بانگهێشتی ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق نه‌كرام، یه‌كه‌م پێكانه‌كه‌م بوو، دواتریش یانه‌كه‌مان نه‌یتوانى بگاته خولى بژارده.
رووداوی وه‌رزشى: هانده‌رى كام یانه و هه‌ڵبژارده‌ى جیهانى و به كام یاریزانی جیهانى سه‌رسامى؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: هانده‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانیم. زۆریش سه‌رسامم به رۆناڵدۆى به‌رازیلى.
رووداوی وه‌رزشى: خه‌ونى گه‌وره‌ت له وه‌رزش چییه؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: بگه‌مه ئاستێكى به‌رزتر له یاریكردن و خزمه‌تى كوردستان بكه‌م.
رووداوی وه‌رزشى: یانه‌ى دهۆك ئه‌مساڵ جیاواز له یانه‌كانى دیكه، پشت به یاریزانانى كورد ده‌به‌ستێت، تۆ ئه‌م كاره‌ى ئه‌وانت پێ چوونه؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: یانه‌ى دهۆك ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا، شانازییه بۆ هه‌موو كوردستان، پێمباشه یانه‌كانی دیكه‌ش كارى له‌م جۆره بكه‌ن.
رووداوی وه‌رزشى: تۆ پێتباشه یانه‌كانمان پشت به راهێنه‌رى ئه‌وروپی یان عه‌ره‌ب ببه‌ستن؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: وه‌ك یاریزانێك راهێنه‌ری ئه‌وروپیم پێباشتره، چونكه سوودیان زیاتره بۆ یاریزانان و یانه‌كان.
رووداوی وه‌رزشى: هیچت ماوه بیڵێی؟
هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د: ته‌نیا ده‌مه‌وێ سوپاسی (رووداوی وه‌رزشى) بكه‌م بۆ ئه‌م بهسهركردنهوهیهم.