تۆرۆنتۆ راپتۆرز بووە پاڵەوانی ئێن بی ئەی


رووداو-هەولێر

لە خولی باسکەی ئەمریکا ناسراو بە ئێن بی ئەی تیمی تۆرۆنتۆ راپتۆرز بە بردنەوەی لە تیمی گۆلدن ستەیت توانی بۆ یەکەمجار ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

گۆڵدن ستەیتی پاڵەوانی دوو وەرزی رابردوو لە یاری شەشەمدا میوانداری یانەی تۆرۆنتۆی کرد و یارییەکەش لە سوودی تیمی میوان بە بردنەوە کۆتاییهات.

 فرێد ڤانڤلێتی ئەستێرەی تیمی راپتۆرز توانی بە تۆمارکردنی سیانییەکانی یانەکەی بگەیەنێتەوە نازناوەکە و یارییەکەیان بە 114-110  خاڵ  بردەوە بۆ یەکەمجار بوونە پاڵەوانی خولەکە.

هەردوو تیم لە 6 یاری پاڵەوانیێتییەکەدا رووبەرووی یەکدی بوونەوە، تیمی راپتۆرز بە بردنەوەی 4 یاری شکستهێنان بە پاڵەوانی دوو وەرزی رابردوو نازناوەکەیان بەرزکردەوە.