ئامار و ژمارەکان؛ مان سیتی و سەڵاح پاڵەوانی وەرز بوون
هەکاری قانع – تایبەت بە رووداو
خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا کۆتاییهات، وەرزی 2017-2018 بە سەرکەوتنی مانچێستەر سیتی بەسەر سەرجەم ریکۆرد و ئامارەکانی یەکلاییکردەوە و بووە پاڵەوان، پاڵەوانی دووەمیش محەممەد سەڵاح بوو.
ئاماری یانەکان:-
ئەو یانانەی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ ( مانچستەر سیتی ، مانچستەر یونایتد ، تۆتنهام ، لیڤەرپوول )
ئەو یانانەی چوون بۆ خولی ئەوروپی ( چێڵسی ، ئارسیناڵ ، بێرنلی پاشکۆ دەکات )
ئەو یانانەی دابەزین بۆ پلە یەک - چامپیۆنشیپ ( سوانزی سیتی ، ستۆک سیتی ، وێستبرۆمیچ )
زۆرترین سەرکەوتن ( مانچێستەر سیتی 32 سەرکەوتن )
کەمترین سەرکەوتن ( وێست برۆمیچ 6 سەرکەوتن )
زۆرترین شکست ( سوانزی سیتی 21 شکست )
کەمترین شکست ( مانچێستەر سیتی 2 شکست )
زۆرترین سەرکەوتن لە یاریگای خۆی ( مانچێستەر سیتی 16 سەرکەوتن )
کەمترین سەرکەوتن لە یاریگای خۆی ( وێستبرۆمیچ 3 سەرکەوتن )
زۆرترین شکست لە یاریگای خۆی ( سوانزی سیتی 10 شکست )
کەمترین شکست لە یاریگای خۆی ( لیڤەرپوول بێ شکست )
زۆرترین سەرکەوتن لە دەرەوەی یاریگای خۆی ( مانچێستەر سیتی 16 سەرکەوتن )
کەمترین سەرکەوتن لە دەرەوەی یاریگای خۆی ( سوانزی و برایتۆن 2 سەرکەوتن )
زۆرترین شکست لە دەرەوەی یاریگای خۆی ( سوانزی سیتی 13 شکست )
کەمترین شکست لە دەرەوەی یاریگای خۆی ( مانچێستەر سیتی 1 شکست )
زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن ( مانچێستەر سیتی 106 گۆڵ )
کەمترین گۆڵ تۆمارکردن ( سوانزی و هەدەرسفێڵد 28 گۆڵ )
زۆرترین گۆڵ لێتۆمارکران ( ستۆک سیتی و وێستهام 68 گۆڵ )
کەمترین گۆڵ لێتۆمارکران ( مانچستەر سیتی 27 گۆڵ )
زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن لە یاریگای خۆی ( مانچێستەر سیتی 61 گۆڵ )
کەمترین گۆڵ تۆمارکردن لە یاریگای خۆی ( وێستبرۆمیچ 16 گۆڵ )
زۆرترین گۆڵ لێتۆمارکران لە یاریگای خۆی ( واتفۆرد 31 گۆڵ )
کەمترین گۆڵ لێتۆمارکران لە یاریگای خۆی ( مانچێستەر یونایتد 9 گۆڵ)
زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن لە دەرەوەی یاریگای خۆی ( مانچێستەر سیتی 45 گۆڵ )
کەمترین گۆڵ تۆمارکردن لە دەرەوەی یاریگای خۆی ( وێست بڕۆمیچ و برایتۆن 10 گۆڵ )
زۆرترین گۆڵ لێتۆمارکران لە دەرەوەی یاریگای خۆی ( وێستهام 42 گۆڵ )
کەمترین گۆڵ لێتۆمارکران لە دەرەوەی یاریگای خۆی (مانچێستەر سیتی 13 گۆڵ)
زۆرترین لێدانی شووت ( مانچێستەر سیتی 665 لێدان )
کەمترین لێدانی شووت ( سوانزی سیتی 337 لێدان )
زۆرترین پاس ( مانچێستەر سیتی 28,242 پاس )
کەمترین پاس ( ستۆک سیتی 12,885 پاس )
زۆرترین ئۆفساید ( چێڵسی 108 ئۆفساید )
کەمترین ئۆفساید ( سوانزی سیتی 38 ئۆفساید )
زۆرترین هەل لەدەستدان ( مانچستەر سیتی 68 هەل )
کەمترین هەل لەدەستدان ( هەدەرسفێڵد 21 هەل )
زۆریرتن کارتی زەرد ( وێستبرۆمیچ 73 کارت )
کەمترین کارتی زەرد ( چێڵسی 42 کارت )
زۆرترین کارتی سوور ( لێستەر سیتی 5 کارت )
کەمترین کارتی سوور ( مانچێستەر یونیاتد ، لیڤەرپوول ، بۆرنمۆس ، ستۆک ستی ، سوانزی سیتی ، وێستبڕۆمیچ 1 کارت)
ئاماری یاریزانان
زۆرترین گۆڵ ( محەمەد سەڵاح 32 گۆڵ )
زۆرترین گۆڵ ئاسیست ( دیبرۆین 16 دروستکردن )
زۆرترین کلین شیت ( دی خیا 18 جار )
زۆرترین پاس ( گرانیت ژاکا 3,117 پاس )
زۆرترین بەرکەوتنی تۆپ -لەمس ( گرانیت شاکا 3,689 بەرکەوتن )
زۆرترین لێدانی لێدان ( هاری کەین 184 لێدان )
زۆرترین لەدەستدانی گۆڵ ( محەمەد سەڵاح 23 جار )
زۆرترین ئۆفساید ( ڤاردی 44 جار )
زۆرترین پچرانی تۆپ ( وێلفرێد ندیدی 138 جار )
زۆرترین بەرپەچدانەوە تۆپ ( بوتلاند 144 بەرپەچدانەوە )
زۆرترین بەرپەچدانەوەی لێدانی سزا ( فابیانسکی 3 بەرپەچدانەوە )
زۆرترین گۆڵ تۆمارکردنی هەڵە ( لویس دۆنك 4 جار )
زۆرترین کارتی زەرد ( ئۆریۆل رۆمیۆ 11 کارت )
زۆرترین کارتی سوور ( شێڵڤی و ندیندی 2 کارت )
زۆرترین تۆپ لە ستوون دان ( هاری کەین 6 جار )