لە روها دووەمین پێشبڕکێی پایسکلسواری بەڕێوەچوو
رووداو – باكووری كوردستان
لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان دووەمین پاڵەوانێتی پایسکلسواریی شاخ و کۆلانەکان بەڕێوەچوو.
لە رکابەرییەکاندا 200 پایسکلسوار لەسەر ئاستی 30 پارێزگای تورکیا بەشدارییان کرد، کێبڕکیکان کە لەلایەن فیدراسۆینی پایسکلسواری تورکیا و گەورە شارەوانی روها و بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی پارێزگاکە رێکخرا، وەرزشوانان لە 6 ئاستی جیاوازدا کێبڕکێیان کرد.
پایسکلسواران لە کۆڵانە مێژووییەکانی شاری روها پەیدانیان لێدا و کێبڕکییان کرد.

خەڵکی شارەکە بە گەرمییەوە پێشوازییان لە وەرزشڤانان کرد و بەشێکیان لەبەردەم ماڵەکانیانەوە بینەری کێبڕکێکە بوون.
لە ركابهرییهكهدا، کە لەدەورووبەری حەوزی ماسی لە ناوەندی شار دەستیپێکرد، وەرزشڤانان لە شووێنە مێژووییەکان و کۆڵانە تەسک و دێرینەکانی شارەکەدا لە پارکورێکدا بە درێژی 5 هەزار و 830 مەتر پەیدانیان لێدا.
ئەو وەرزشڤانانەی لە کێبڕکێکەدا پلەیان بەدەستهێنا بە پێدانی مەدالیا و جام و بڕێک پارە خەڵاتکران.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵڵا