زۆرترین زانیاری لەسەر فرۆشتنی یانەی میلان
رووداو – هەولێر
بەفەرمی یانەی میلان دوای 31 ساڵ جیابوونەوەی لە سێلڤیۆ بێرلسکۆنی، خاوەنی یانەکە راگەیاند و خاوەندارییەتی ئەو یانەیە درایە یۆنگ هۆنگ لی چینی و ئیدی چینییەکان ئەو یانەیە بەڕێوەدەبەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا سەرۆکی نوێی یانەکە رایگەیاند، وەگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی میلان بەرپرسیارەتییەکی گەورەیە و سوپاسی هەموو هاندەرانی یانەکە و سێلڤیۆ بێرلسکۆنیشی کرد.
فرۆشتنی یانەی میلان لەلایەن بێرلسکۆنییەوە کاردانەوەی گەورە و جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا، تۆڕی میدیایی رووداو لەرووماڵێکی تایبەت هەڵوەستەی لەسەر ئەو رووداوە گرنگە کرد و لەرێگەی ڤیتی، هەواڵ و ئینفۆگرافیکەوە فرۆشتنی یانە لۆمباردییەکەی شیکردەوە.