بەفەرمی.. فابیۆ بۆرینی میلانی جێهێشت

رووداو-هەولێر

فابیۆ بۆرینی، یاریزانی پێشووی یانەی ئەی سی میلان پەیوەندی بە یانەی هێڵاس ڤێرۆناوە کرد.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، یانەی میلان دەستبەرداربوونی لە فابیۆ بۆرینی راگەیاند، گواستنەوەی فابیۆ بۆ ماوەی شەش مانگە و بەشێوەی خواستنە.



یانەی هێڵاس ڤێرۆناش ئەو یاریزانەیان پێشکەشی میدیاکان کرد و ژمارە ١٦ـیان پێدا.

فابیۆی تەمەن ٢٨ ساڵان لەگەڵ یانەی میلاندا ٥١ یاری ئەنجامدا و چوار گۆڵیشی تۆمارکرد، چوونی بۆ یانەی جیالۆبلو پێباشتربوو وەک لەوەی پەیوەندی بە یانەکانی ئاستۆن ڤێلا و کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزییەوە بکات کە لەسەرهێڵ بوون بۆی.

بۆرینی کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی لیڤەرپوول سەندێرلاند کردبوو، لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری لە چوار یاریدا کردبوو لەگەڵ میلان لە خولی ئیتالی.

ئەمە یاریزانی دووەمە کە میلان دەستبەرداری دەبێت، دوای ئەوەی دوو رۆژ بەر لە ئێستا دەستبەرداری پێپێ رێنا بوو.