میسی: من دیكتاتۆرم
دواى ئه‌وه‌ى میدیاى جیهانى زۆر باسی له یاخیبوونى لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى له لویس ئێنریكی راهێنه‌ره‌كه‌ى كرد، مه‌دریدییه‌كان به چه‌ندین شێوه گاڵته‌یان به میسی كرد.
دواى ئه‌وه‌ى له یارى ریال سۆسیداد و بارسێلۆنا له لیگادا ئێنریكی له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا میسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانا، پاش یارییه‌كه كه بارسێلۆنا به گۆڵێك دۆڕا، میسی به ئاشكرا ره‌خنه‌ى له راهێنه‌ره‌كه‌ى گرت و هۆكارى دۆرڕانه‌كه‌ى خسته ئه‌ستۆی ئه‌و، بۆیه ئه‌م رووداوه زۆرترین پانتایی له میدیاى جیهاندا داگیركرد و كه‌ناڵ و رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى جیهان زۆر به جددی و به بایه‌خه‌وه باسی ئه‌و رووداوه‌یان كرد، ته‌نیا مه‌دریدییه‌كان نه‌بن، كه به جۆرێك له گاڵته‌جاڕییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه كرد‌و له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به چه‌ندین شێوه گاڵته‌یان به میسی كرد.
بۆ نموونه یه‌كێك له‌و ماڵپه‌ڕانه له رێگه‌ى فۆتۆشۆپه‌وه وێنه‌یه‌كی میسی دروستكردبوو كه جلوبه‌رگێكی سه‌ربازی پڕ له ئه‌ستێره‌و مه‌دالیاى سه‌ربازی پێوه‌بوو، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جلوبه‌رگی دیكتاتۆره‌كان و له ژێره‌وه‌ى نووسیبوو "من سه‌رۆكم.. من ئیداره‌ی یانه‌كه‌م.. من راهێنه‌رم.. من بارسێلۆنام.. من میسیم".
مه‌به‌ستى ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه بوو بۆ ئه‌وه‌ى كه میسی له‌ناو بارسێلۆنادا وه‌ك دیكتاتۆره‌كان خاوه‌نى هێز و ده‌سته‌ڵاتى ژماره یه‌كه و له‌و یانه‌یه‌دا هه‌موو شتێكه، هه‌رچی بیه‌وێ ده‌یكات و هه‌رچی و هه‌ر كه‌س به دڵی ئه‌و نه‌بێت جێگه‌ى له بارسێلۆنا نابێته‌وه، یاریزان بێت، راهێنه‌ر یان ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی یانه‌ش بێت".