ڤیدیۆ؛ جامی جیهانی خلیسکانی سەربەفر

رووداو دیجیتال

لە کۆتاییەکانی جامی جیهانی خلیسکانی سەربەفردا، مارتا باسینۆی خانمە خلیسکێنەری ئیتالی، بۆ دووەمجار پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی خلیسکانی ماوەدرێژ بەدەستهێنا.

باسینۆ بۆ یەکەمجار بەسەر پیترا فلۆفای پاڵەوانی جیهاندا سەرکەوت و خێراترین کاتی تۆمارکرد.

لەو پێشبڕکێیەدا سارا هیکتۆر پلەی دووەمی بەدەستهێنا و پیترا فلۆفاش پلەی سێیەمی بەرکەوت و پلەی چوارەم بۆ میکایلا شێڤرین مایەوە، کە ئەمەیان دەکرا پلەیەکی باشتر بەدەستبهێنێت، بەڵام بەفربارینی زۆر بووە بەربەست لەبەردەمیدا.