دێربیی مەدرید بۆنی تۆڵەی لێدێت
رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ شەممە لە گەڕی سێیەمی لالیگای ئیسپانیا، دێربیی مەدرید لە نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتێلتیكۆ مەدرید لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، كە یاریگەی ریال مەدریدەوە ئەنجامدەدریت.
یارییەكە بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵە، بەڵام پێدەچێت زیاتری لەخۆگرتبێت.
هەردوو تیپ تا ئێستا لەم وەرزەدا ئەو ئاستەیان پێشانداوە بە بەراورد لەگەڵ وەرزی رابردوو، ئاتلێتكۆ مەدرید تەنانەت سەرەڕای بردنەوەی جامی سوپەری لە ریال مەدرید، بەڵام ئاستی بەهێز نەبوو، ریال مەدریدیش لە بارێكی پڕ لە دلەڕاوكێدا دەژیت دوای شكستی یاریی رابردوو بەرامبەر ریال سۆسیداد و هەروەها لێدوانە دژ بەیەكەكانی نێوان یاریزانان و كارگێڕیی یانەكە هێندەی دیكە ترسی دروستكردووە.
یارییەكە یەكلاكردنەوەی چەند رێگەیەكە، بە تایبەتی دوای ئەوەی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید رایگەیاند كە پلان و ناوەندەكانی یاریكردنی ناگۆڕێت،
بەڵام ئەگەر یارییەكە بدۆڕێنێت، ناچاردەبێت گۆِرانكاریی بكات، ئەگەریش براوەبێت، مانای وایە بۆ ماوەیەكی درێژ ئەجێندای خۆی درێژە پێدەدات.
لە بەرامبەردا ئاتلێتكۆ مەدرید ئەگەر شكست بهێنێت هەست بەوەدەكات شتێك گۆڕاوە، بارودۆخی دەروونیش كاریگەریی بۆ سەر ئەو تیپە دەبێت و تیپەكانی دیكەش بوێریی ئەوە پەیدا دەكەن سەركەوتن بەسەر پاڵەوانی لالیگادا تۆماربكەن، هاوكات میدیای ئیسپانیاش پاڵەپەستۆیان دەخەنەسەر بەهۆی ئەوەی تیپەكە كەسایەتیی مەعنەویی خۆی لەدەستدەدات.
سەرەتاكانی خولەكان شتێكی ئەوتۆ نییە، بەڵام پەیوەستی میدیای مەدریدی و ئیسپانی بە گشتی بەو پێشهاتانەی لە یانەی شاهانە روودەدات، وادەكات یارییەكەی ئەمڕۆ لە پێناو هەموو ئەو وەرزەدا بێت بۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەكانی، هاوكات بردنەوە وادەكات ئەنچیلۆنی كاتێكی باشتری هەبێ بۆ چارەكردنی كێشەكانی تیپەكەی و شكستیش زیاتر دەیخانە نێو كێشە و گرفت و زیاتر دەكەوێتە ژێر پاڵەپەستۆی میدیا و شەڕی پڕوپاگەندەكانیش ناوەستن.
یارییەكە بۆ كاسیاسی گۆڵپارێزی ریالیش گرینگە، چونكە دەگوترێت ئێستا شایستەی ئەوەنییە گۆڵپارێزی سەرەكی بێت، هەر هەڵەكیش بكات، وادەكات راهێنەر پلانی خۆی بگۆڕێت سەبارەت بە گۆڵپارێزی سەرەكیی تیپەكەی.
ریال مەدرید 3 خاڵی هەیە لە دوو یاریدا و دەشزانێت بارسیلۆنا بەهێز دەستپێكردووە، بۆیە نایەوێت جیاوازییەكان لە ئێستاوە زۆربن و راوەدووانی زەحمەت بێت.
لەلای خۆیەوە ئاتێلتیكۆ مەدرید لە یارییەكەی ئەمڕۆدا بەبێ راهێنەرەكەی دیگۆ سیمیۆنی و هاورێكانیەتی لە نێو یاریگەدا، هاوكات یارییەكە گرینگیشە بۆ گونجاندنی ئەنتۆنیۆ گریزمانی هێرشبەری فەڕەنسیی تازەی یانەكە بە پێكهاتەی تیپەكە، كە رۆژنامەكان باس لە ئاسوودەنەبوونی ئەو یاریزانە لەو تیپەدا دەكەن.
لەلایەكی دیكە ماریۆ ماندزۆكیچی هێرشبەری كڕواتی، كە شكستی بە كاسیاس هێنا لە دێربیی سوپەردا، داوای لێدەكرێت ئەوە بسەلمێنێت، كە دیگۆ كۆستا ئەو هێرشبەرە نەبوو شوێنەكەی پڕنەكرێتەوە.