ئارسیناڵ گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی عێراقی دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی یاریزانی سوێدی و بەڕەچەڵەک عێراقیی بۆ یانەکەی راگەیاند.
 
یانەی ئارسیناڵ لەسەر لاپەرەی فەرمی گواستنەوەی روسول رۆزا خەفاجی، یاریزانی بە رەچەڵەک عێراقیی بۆ یانەکەی راگەیاند و نووسیوویەتی "دڵخۆشین بە گواستنەوەی هێرشبەری نێودەوڵەتی سوێدی رۆزا خەفاجی بۆ یانەکەمان."
 
یاریزانەکە لە ڤیدیۆیەکی تایبەتدا دەرکەوت، واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ کرد و درێسی ژمارە 16ـی وەرگرت.
 
رۆزا لە 5-7-2003 لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد لە دایکبووە، دایک و باوکی خەڵکی عێراقن و 
 
یاریزانەکە لە هێڵی پێشەوە یاری دەکات، پێستر لە یانەی ئایک یارییکردووە، دوای ئەوە چووەتە یانەی هاکن.
 
رۆزا خەفاجی لە تیپە جیاوازەکانی سوێد یارییکردووە، ئێستا یاریزانی هەڵبژاردەی یەکەمی سوێدە، لە 9 یارییدا بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە گۆڵێکی تۆمارکردووە.
 
پێشتر یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید رکابەرییان لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە دەکرد، بەڵام ئارسیناڵ لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانەدا سەرکەوتوو بوو و گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.