ڤیدیۆ؛ کلاسیکۆیەکی نوێ چاوەڕێی بارسێلۆنایە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خول و پاڵەوانێتییەکان دەستپێکردووە، لەکاتێکدا هێشتا هەموو یاریزانەکانی پەیوەندییان بە مەشقەکانی یانەکەوە نەکردووە.
بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا سێ گرێبەستی راگەیاندووە، چاڤی هێرناندێز دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ تیپێکی بەهێزتر ئامادەبکات، بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی ئەوروپاش رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکات، بەتایبەتیش لە چامپیۆنزلیگدا.
بارسێلۆنا دوای چەند رۆژێک لە مەشق و راهێنان، بۆ ئەنجامدانی چەند یارییەکی دۆستانە دەچێتە ئەمریکا، رۆژی 23ـی ئەم مانگە بەرامبەر یانەی یوڤێنتوس یارییدەکات، پاشان لە 27ـی مانگ رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
رۆژی 30ـی ئەم مانگە لە کلاسیکۆییەکی ئامادەکاریدا، لە ئەمریکا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید یارییەکی دۆستانە بەرامبەر یەکدی ئەنجامدەدەن، بەر لە گەڕانەوەشی بۆ ئیسپانیا بارسا لە چوارەم یارییدا رووبەڕووی یانەی ئەیسی میلان دەبێتەوە.
بارسێلۆنا وەرزی رابردوو دوای رۆیشتنی لیۆنێل مێسی، بۆ یەکەمجار نازناوی لالیگای بردەوە، بۆ وەرزی نوێ یانەکە چاوی لە نازناو و دەستکەوتی زیاترە.