تایبەت بە رووداو
لەشجوانێکی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە هەولێر هۆڵەکانی لەشجوانی دەکرێنەوە.
سەردار ئیسماعیل، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕیی میدیایی رووداو رایگەیاند "ماوەیەکی زۆربوو هۆڵەکانی وەرزشی و لەشجوانی شاری هەولێر داخرابوون، لە کاتێکدا کە بژێوی زیاتر لە هەزار خێزان لەسەر هۆڵە وەرزشییەکانە، هەر بۆیە پێشنیازی کردنەوەی هۆڵەکانم کرد".
ئیسماعیل زیاتر گوتی "ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک ئەستێرەی لەشجوانی و پاڵەوانی یارییەکە چووینە لای پارێزگاری هەولێر و داوای کردنەوەی هۆلەکانمان کرد، هەر بۆیە داواکەی قبوڵکردین و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو هۆڵەکان دەکرێنەوە".
ئەو لەشجوانە ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکاری لە لیژنەی وەرزشی پارێزگای هەولێر کراوە و ئێستا تاهیر سابیر بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر سەرۆکی لیژنەکەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و 15 بڕیاری نوێیان لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ و دەوامی فەرمانگەکان دەرکرد، کە لە خاڵی هەشتەمدا هاتووە "ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه (هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگهلهكێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌كه‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج)".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ