تۆرنتۆ رابتۆرز گه‌یشته یاریی كۆتایی
رووداو – هه‌ولێر
تیمی تۆرنتۆ رابتۆرز خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی تیپه‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی له حه‌وته‌م یاریی نێوانیاندا توانی به ئه‌نجامی 92 - 90 خاڵ له تیمی فیلادلفیا سێڤنتی سیكسه‌رز بباته‌وه.
ئه‌مه‌ش چواره‌م بردنه‌وه بوو بۆ تۆرنتۆ رابتۆرز به‌رامبه‌ر سێ بردنه‌وه بۆ فیلادلفیا له كۆی 7 یاری نێوانیان له قۆناخی پله‌ی ئۆفدا.
له یارییه‌كه‌دا كاوه‌ی لیونارد زۆرترین خاڵی بۆ تۆرنتۆ تۆماركرد، كه 41 خاڵ بوو، رۆڵێكی گه‌وره‌شی له بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یدا هه‌بوو، كاتێك له چركه‌ی كۆتاییدا له دووری 15 پێیدا دوو خاڵی تۆماركرد، له كاتێكدا یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌رده‌وامبوو.
تۆرنتۆ له زنجیره یارییه كۆتاییه‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی خوله‌كه‌دا به‌رامبه‌ر میلواكی باكس یاریی ده‌كات، كه ئه‌ویش له بۆسنی برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
پۆرتلاند ترایل بلایزه‌رس
یاریی كۆتایی تیپه‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵات به هه‌مان شێوه له 7 یاری پێكدێت و براوه‌یان ده‌چێته یاریی كۆتایی خولی گشتی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
یه‌كه‌م یاریی كۆتایش له نێوان تۆرنتۆ و میلواكی باكس چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات له تیپه‌كانی به‌شی رۆژئاواشدا هه‌ردوو تیمی پۆرتلاند ترایل بلایزه‌رس و گۆڵدن سته‌یت واریۆرز گه‌یشتوونه‌ته یاریی كۆتایی.