پاڵەوانانی پێشووی بەرزکردنەوەی قورسایی پشتگوێخراون




ئەو یاریزانە کوردانەی کە پێشتر لە یاریی بەرزکردنەوەی قورساییدا پاڵەوانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی بوون، ئێستا پشتگوێخراون و گرنگیان پێنادرێت.
ئەو یاریزانانە ئێستاش هەر خەریکی مەشق و راهێنان، بەڵام لە شوێنێکدا کە هیچ مەرجێكی تەندورستی تێدا نییە.

عەبدولکەریم هاشم  و هاوڕێکانی دوای بردنەوەی کۆمەڵێک میدالیای نێودەوڵەتی پشت گوێ خراون و بە هەناسە ساردییەوە خەریکی بەرزکردنەوەی ئاسنە قورسەکانن.

مێژووی هاتنی یاریی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ شاری هەولێر بۆ ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەم دەگەرێتەوە، دوای ئەوەی پاڵەوانانی یارییەکە کۆمەڵێک ئەنجانی گەورەیان لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی عەرەب لەگەڵ ئاسیا بردووەتەوە، کەچی ئێستا پشت گوێ خراون لە ژوورێکدا کە هیچ مەرجێکی تەندروستی تیادا نیە خەریکی راهێنانن.
 

کچانی پایتەختی باشووری کوردستان بێ رکابەرن لەم یارییەدا، بەردەوام هەموو پێگەکانی پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراقیان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا لەسەر خەرجی خۆیان درێژەیان داوە بە خولیاکەیان.


محەمەد یاسین بەناوبانگترین یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراقە کە خەڵکی شاری هەولێرە، ئەم یاریزانە لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٨٤ دا لە لۆس ئەنجلۆس پلەی پێنجەمی بەدەست هێنا.