ڤیدیۆ؛ میلان هەنگاوێک خۆی لە چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگ نزیککردەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

میلان هەنگاوێک خۆی نزیککردەوە لە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دوای ئەوەی توانی سەرکەوتنێکی زەحمەت بەسەر ناپۆلیدا بەدەستبێنێت.
 
لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، میلان لەسەر یاریگەی سانسێرۆ لە میلانۆ، میوانداری یانەی ناپۆلی کرد و زۆر بەزەحمەت بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستی پێهێنا.
 
یارییەکی زۆر هاوسەنگ بوو لە هەموو روویێکەوە، بەڵام میلان گۆڵێکی کرد  وناپۆلی نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.
 
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 40 لە رێگەی ئیسماعیل بن ناسرەوە بۆ میلان تۆمارکرا و کوڕانی ستیفانۆ پیۆلی تواناین تاوەک فیکەی کۆتایی یارییەکە پارێزگاری لە سەرکەوتنەکەین بکەن.
 
لە یارییەکەدا و لە خولەکی 74ـدا ئاندرێ زامبۆ ئەنگوێسای یاریزانی کامیرۆنی یانەی ناپۆلی کارتێکی سووری بەڕوویدا بەرزکرایەوە، بۆیە ناپۆلی نەیتوانی تاوەکو کۆتایی یارییەکە مەترسییەکی راستەقینە بخاتە سەر گۆڵی میلان و یارییەکە بە تاکە گۆڵی بن ناسر کۆتاییهات.
 
یاریی گەڕانەوە لەسەر یاریگەی دیێگۆ مارادۆنا بەڕێوەدەچێت، کە 18ـی ئەم مانگە ناپۆلی میوانداری میلان دەکات و ناسنامەی براوەی بلیتەکە بەرەوە قۆناخی پێشکۆتایی ئاشکرا دەبێت.