ڤیدیۆ؛ کاسیاس دەیەوێت ببێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا
رووداو - هەولێر
دوای چاکبوونه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه‌ی به‌هۆیه‌وه نزیکه‌ی ساڵێک له یاریگه‌کان دوورکه‌وته‌وه، ئیکه‌ر کاسیاسی گۆڵپارێزی به‌نێوبانگی ئیسپانی ده‌یه‌وێت خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌ربژێربکات.
به‌پێی هه‌واڵی میدیای ئیسپانیا، کاسیاس دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیرینی لوزانۆی وه‌زیری وه‌رزش و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌رزشی ئیسپانیا بڕیاریدا خۆی بۆ ئه‌و پۆسته به‌ربژێربکات.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگه‌یاندووه، کاسیاس خۆی داوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی کردووه و ویستی خۆی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته به وه‌زیری وه‌رزشی وڵاته‌که‌ی راگه‌یاندووه، گۆڵپارێزه‌که‌ی پۆرتۆ په‌یوه‌ندیی به ئاندرێس ئینێستا و کارلێس پویۆلیش کردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی بکه‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ و دوای ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ ئه‌نجامده‌درێن، کاسیاس که مانگی نیسانی ساڵی رابردوو تووشی نه‌خۆشی دڵ بوو ماوه نزیکه‌ی ساڵێک دوورکه‌وتنه‌وه چاکبووه‌وه و ئێستاش ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا.