رووداو دیجیتاڵ
ناسر عەتیەی قەتەری لە نازناوی رالی داکاری سعودیە نزیکدەبێتەوە، دوای ئەوەی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندییەکە کرد.
لە رکابەرییەکانی گەڕی دەیەمی رالی داکاردا کە لە سعودیە دەکرێت، لەسەر ئاستی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل، ناسر عەتییە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، پێش رکابەرەکەی کە سێباستیان لۆبی فەرەنسییە کەوت و لە ریزبەندییەکە لێی دوورکەوتەوە.
عەتییە کە پلەی یەکەمی هێنا، بە جیاوازیی نیو کاژێر لەپێش سێباستیانەوە بوو کە پلەی پێنجەمی هێنا، بەڵام هەردووکیان لە ریزبەندیدا رکابەرن.
رکابەرییەکان لە نێوان ناوچەکانی وادی ئەلدەواسر و بیشەدا کران.
ناسر کە پێشتر سێ نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەی هەبوو، دەیەوێ لە رکابەریی نازناوەکاندا پێش سێباستیان بکەوێ، کە ئەو نۆ ساڵ بووەتە پاڵەوانی رالیی داکات.
لەسەر ئاستی مۆتۆرسکیلیشدا، کیڤن بیناڤێدێسی ئەرجەنتینی تووشی کێشەی تەکنیکی بووەوە نەیتوانی درێژە بە رکابەریکردن بدات، لە بەرامبەردا ئادریان ڤان بێڤێرین بووە پآڵەوان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ