هاوژینی یاریزانانی ریال مەدرید بوونە سەرپۆش

رووداو – هەولێر

هاوژینی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید لە ئیمارات ستایلیان لە جلی رووتەوە کرد بە سەرپۆش و سەردانی مزگەوتێکیشیان لە ئیماراتدا کرد.

سبەی چوارشەممە یانەی ریال مەدرید یەکەم یاری خۆی لە جامی جیهانی ئەنجامدەدات و یانەکەش ئەمڕۆ مەشق و راهێنانەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی جەزیرەی ئیماراتی کۆتاییپێهێنا.


جیا لە راهێنانەکانی ریال مەدرید، هەریەکە لە ئادریانا پۆزیکۆ، کلاریس ئالڤێس و ئاندریا سالاس، هاوژینی هەریەکە لە تیۆ هێرناندێز، مارسێلۆ و کەیلۆر ناڤاس بە جلی کەنداو و بە پۆشینی لەچکەوە دەرکەوتن.


هاوژینی هەرسێ یاریزانەکە بەیەکەوە دەرکەوتن و لەوێشدا سەردانی مزگەوتی شێخ زایدیان کردوو و چەند وێنەیەکی یادگاریان لەوێدا گرتووە.