ئیڤان راکیتیچ دووچاری پێکان بوو
رووداو – هه‌ولێر
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی ئیڤان راكیتیچ دووچاری پێكان بووه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی ده‌رناكه‌وێت.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، راكیتیچ به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌شداریی یاریی به‌رامبه‌ر سلۆڤاكیا بكات.
راكیتیچ به وه‌رزێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت و شوێنی خۆیشی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی بارسا له‌ده‌ستداوه، ئێستا فرێنكی دی یۆنگ شوێنی گرتووه‌ته‌وه، ده‌نگۆی زۆریش هه‌یه له مێركاتۆی زستاندا بارسێلۆنا جێبهێڵێت.
ئه‌كاونتی فه‌رمیی یانه‌ی بارسێلۆنا له توویته‌ر بڵاویكرده‌وه، راكیتیچ دووچاری پێكان بووه و ناتوانێت له‌گه‌ڵ كرواتیا به‌رامبه‌ر سلۆڤاكیا یاریی بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، راكیتیچ كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، هه‌روه‌ها سبه‌ی له‌و یارییه دۆستانه‌ی بارسێلۆناش به‌شداریی ناكات، كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی قرتاجنه ئه‌نجامیده‌دات.