بایرن بە مووچەیەکی گەورە گرێبەستی مۆلەر نوێدەکاتەوە


رووداو - هەولێر

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی تۆماس مۆلەری هێرشبەری یانەکەی بۆ چەند وەرزێکی دیکە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی رایگەیاندووە، دەستەی کارگێری یانە باڤارییەکە کار بۆ ئەوە دەکات گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، بایرن ئامادەیە مووچەی ئەو یاریزانە لە گرێبەستە نوێیەکەدا بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە.

ئەم هەنگاوەی یانە باڤارییەکە لە کاتێکدایە یانەی مانچێستەر یونایتد بەسەرکردایەتی لویس ڤانخاڵی بەڕێوەبەری هونەری یانەکە چاوی بڕیووەتەوە یاریزانەکە و دەیەوێت بباتە ریزەکانی.