لێدوانێكی سه‌یر و نامۆی راهێنه‌ری ریال سۆسیداد له‌باره‌ی مێسییه‌وه
رووداو ـ هه‌ولێر
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال سۆسیدادی ئیسپانی، لێدوانێكی سه‌یر له‌باره‌ی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای كه‌ته‌لۆنی ده‌دات.
ئیمانوێل ئهلجواسيل، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال سۆسیداد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر و نامۆ باسی مێسی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه مێسی بۆ ریال سۆسیداد ده‌ستنادات.
راهێنه‌ری ته‌مه‌ن 48 ساڵان، له لێدوانێكدا هه‌مووانی تووشی شۆك كرد، كاتێك گوتی "مێسی بۆ ریال سۆسیداد ده‌ستنادات".
ئیمانوێل ئهلجواسیل، كه ئێستا ریال سۆسیداد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا ئاستێكی باش له لالیگادا پێشكه‌ش ده‌كات و تاوه‌كو ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی خوله‌كه‌ی گرتووه، له‌باره‌ی لیۆنێل مێسییه‌وه، گوتی "خه‌ونی من نییه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مێسی بكه‌م، چونكه ئه‌و بۆ یانه‌كه‌مان ده‌ستنادات".
ئه‌و راهێنه‌ره ئیسپانییه، زیاتر له‌باره‌ی باشترین یاریزانی جیهان، كه خه‌ڵاتی زه بێستی ئه‌مساڵی بردووه‌ته‌وه، گوتی "مێسی یاریزانێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوه، هه‌ندێ شت ده‌كات له بڕوای مرۆڤدا نین، به‌ڵام من بۆچوونێكی وام هه‌یه كه ئه‌و له‌گه‌ڵ مێژوو و بههاكانماندا ناگونجێت، بۆیه به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و بۆ تیپه‌كه‌مان ده‌ستنادات".
ئیمانوێل ئهلجواسيل، قسه‌كانی خۆی زیاتر رووننهكردهوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌كرد كه بۆچی مێسی له‌گه‌ڵ باها و مێژووی یانه‌كه‌یاندا ناگونجێت.