سبه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی باله‌ی كوردسان ده‌ستپێده‌كات و تیروپشك ئه‌نجامدرا
رووداو - هەولێر
به به‌شداریی هه‌شت یانه و به سپۆنسه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت، یانه‌ی ئه‌كاد سبه‌ی پێنجشه‌ممه میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تیی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان ده‌كات له ئاستی كوڕاندا.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه دوای ماوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌نه‌چوونی خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی باله له هه‌ولێر و له هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له ژێر ناونیشانی "پێكه‌وه ژیان" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به سپۆنسه‌ری كۆمپانیای nasspay دەبێت و تێیدا كۆمپانیاكه خه‌رجیی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، كه یه‌كێكه له گرووپی كۆمپانیاكانی دارین.
هه‌ر بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئەمڕۆ ئێوارە كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری تیپه‌كان و تیروپشكی پالهوانیهتییهكه له هۆڵی ئه‌كاد ئه‌نجامدرا و یانه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكران.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌كاد، زاخۆ، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و سۆلاڤی نوێ.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، شۆریجه، باباگوڕگوڕ و ئارارات.
شەوقی یوسف جێگری سەرۆکی یانەی ئەکاد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە کۆتایی هاتووە و لە هەموو روویێکەوە ئامادەین.
هەروەها گوتی: پرۆگرامێكی ناوازه بۆ ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئاماده‌كراوه، تێیدا سه‌ره‌تا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه و نوێنه‌ری كۆمپانیای سپۆنسه‌ر له كاتژێر 4ی ئێواره‌دا رێكده‌خرێت، دواتر چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌شده‌كرێت، دوای ئه‌وه ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه میوزیك و سه‌مای فۆلكۆریی کوردی به‌خۆیه‌وه‌ده‌بینێت، پاشان رێره‌وی تیپه‌كان بۆ نێو هۆڵه‌كه ئه‌نجامده‌درێت و تیپه‌كان به جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێندرێن.
به پێی زانیارییه‌كان ماوه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه 6 رۆژ ده‌خایه‌نێت و ژماره یارییه‌كان 16 یاری ده‌بێت، هه‌روه‌ها یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له كاتژمێر 5:30 ده‌بێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی رۆژی یه‌كه‌م دیاریكرا
له رۆژی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا ئه‌م یارییانه له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌كاد – سۆلاڤی نوێ (یاریی كردنه‌وه)
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی – ئارارات
شۆڕیجه – باباگوڕگوڕ
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید – زاخۆ.