مارکا هێرشدەکاتە سەر ریال مەدرید
رووداو - هەولێر
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید، رەخنە لە ئاستی ئەو یانەیە دەگرێت و دەڵێت، ئاستی یانەکە جێگەی متمانە نییە.
رۆژنامەکە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، وێنەیەکی یاریی یانەکەی لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتالی داناوە، کە بەلێدانەکانی یەکلاییکەرەوە بە 4-5 یارییەکەی دۆڕاند و نووسیوویەتی، پێش دەستپێکردنی کاتژمێری راستەقینە ئاستی یانەکە گومانی لەسەرە، هەروەها دەشڵێت یانەکە لە 7 یاریی دۆستانەدا ئاستی هەرگیز بەمشێوەیە جێگەی متمانە نییە.
ئەم رەخنانەی رۆژنامە ئیسپانییەکە لەپێکهاتەی زینەدین زیدان لە کاتێکدایە کە یانەکە، لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا 5 یاریزانی گواستووەتەوە، بەڵام لە 7 یاریی دۆستانەدا سێ یاریی دۆڕاند، کە یەکێکیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو بە 3-7، یەکێک بەرامبەر بایرن میونشن و ئەوەی دیکەشیان بەرامبەر یانەی رۆما بوو.
ریال مەدرید یەکەم یاریی لە وەرزی نوێی لالیگا، رۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر یانەی سێلتا ڤیگۆ ئەنجامدەدات.