تاتا بووه‌ ڕاهێنه‌رى ئه‌رژه‌نتینا



خێراردۆ تاتا مارتینۆى ئه‌رژه‌نتینى و راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى بارسێلۆنا بووه‌ ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى .

رۆژنامه‌ى "ماركا"ى ئیسپانى هه‌واڵى گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتنى كۆتایى نێوان تاتا مارتینۆى ڕاهێنه‌رى پێشووى بارساى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌ررژه‌نتینى بڵاوكردۆته‌وه‌ .

به‌ پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى ڕۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ بۆنده‌كه‌ى تاتا بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ تانگۆو له‌ چه‌ند كاژێرى داهاتووش به‌ ره‌سمى پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت .