سبه‌ی یاریی كۆتایی تێنسی وێمبڵدۆن بۆ ئاستی خانمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
رووداو - هه‌ولێر
هه‌ردوو یاریزان سێرینا ویلیامز و سیمۆنا هالیپ گه‌یشتنه یاریی كۆتایی تێنسی وێمبڵدۆن، دوای ئه‌وه‌ی له پێشكۆتاییدا به ئاسانی بردنه‌وه‌یان تۆماركرد.
سێرینا ویلیامزی ئه‌مریكی گه‌یشته یاریی كۆتایی ، دوای بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر باربارا شتریكۆڤای چیكی.
سێرینا به ئاسانی بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و به ئه‌نجامی 2-0 كۆمه‌ڵه له شتریكۆڤای برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش یه‌ك و شه‌ش دوو بوو.
سێرینا ویلیامز خاوه‌نی 23 نازناوی گه‌وره‌ی گراند سلامه و له یاریی كۆتاییشدا به‌رامبه‌ر سیمۆنا هالیپ یاریی ده‌كات و چاوی له‌وه‌یه نازناوی 24مینی گراند سلام بباته‌وه.
له لای خۆیه‌وه سیمۆنا هالیپی رۆمانی خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی هه‌مان پاڵه‌وانیه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی ئاساندا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئیلینا سڤیتۆلینای ئۆكڕاینی تۆماركرد.
هالیپ یه‌كه‌م كچه رۆمانییه ده‌گاته یاریی كۆتایی تێنسی وێمبڵدۆن، دوای ئه‌وه‌ی
یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2-0 كۆمه‌ڵه یارییه‌كه‌ی له سڤیتۆلینا برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك و شه‌ش سێ بوو، یارییه‌كه‌ش ماوه‌ی یه‌ك كاژێر و 13 خوله‌كی خایاند.
سیمۆنا هالیپ له یاریی كۆتاییدا سبه‌ی شه‌ممه به‌رامبه‌ر سێرینا ویلیامز ی خانمه یاریزانی ئه‌مریكی یاریی ده‌كات.