ڤیدیۆ؛ پاڵەوانێتی جامی جیهانی ئەکادیمیای بارسێلۆنا دەستیپێکرد

رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و هەردوو یاریزان ئێریک گارسیا لە تیپی پیاوان و جانا فێرناندێز لە تیپی خانمان، ئامادەی کردنەوەی نۆیەمین پاڵەوانێتی جامی جیهانی ئەکادیمیای بارسێلۆنا بوون.
 
رێوڕەسمەکە لەسەر یاریگەی یۆهان کرویف بەڕێوەچوو، کە هەزار و دوو سەد یاریزانی تازەپێگەیشتوو لەگەڵ 3 هەزار لە خزم و کەسوکارەکانیان ئامادەبوون، کە لە سەرانسەری جیهاندا هاتبوون.
 
لە روێڕەسمەکەدا، یانەی بارسێلۆنا ئەکادیمیایەکی نوێی بۆ مەشقی یاریزانانی تازەپێگەیشتوو کردەوە.
 
لەم پاڵەوانێتییەدا 140 تیپ لە 15 وڵاتەوە بەشدارییان کردووە، کە هەردوو یاریزان گارسیا و جانا لە رێگەی ئەم ئەکادیمیایەوە گەیشتوونەتە تپی یەکەمی بارسێلۆنای پیاوان و خانمان.
 
خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا لە وتارێکدا بەخێرهاتنی راهێنەر و یاریزانان و دایک و باوک و کەسوکاری یاریزانەکان کرد و گوتی "بارسێلۆنا هەموو ساڵێک لێرە پێشوازیتان لێدەکات، ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە بارسێلۆنا زیاتر لە تەنیا یانەیەکە".