ڤیدیۆ؛ ئایندهۆڤن بە نیو دەرزەن گۆڵ بردییەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

لە گەڕی 21ـی خولی نایابی هۆڵەندیدا، یانەی ئایندهۆڤن خۆی گەیاندە پلەی سێیەمی ریزبەندیی، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی گرۆنینگیندا بەدەستهێانا.
 
ئایندهۆڤن لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری گرۆنینگین کرد و بە ئەنجامی 6-1 لێیبردەوە.
 
لە نیوەی یەکەمدا یانەی خاوەن ماڵ تەنیا گۆڵێکی کرد، کە لە خولەکی 27 بوو لە رێگەی لوک دییۆنگەوە.
 
لە نیوەی دووەمدا تیپی میوان بەتەواوی خۆی بەدەستەوەدا و 5 گۆڵی دیکەی لێبوو، کە گۆڵەکان لە لایەن هەریەک لە چاڤی سيمۆنس، گاراد برانسويت، جۆن باكايۆكۆ، فابيۆ سێلڤا وگۆس تێلەوە تۆمارکران.
 
بەم سەرکەوتنە ئایندهۆڤن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 41 خاڵ و چووە پلەی سێیەمی ریزبەندیی خولەکە. لە کاتێکدا گرۆنینگین بە کۆکردنەوەی تەنای 13 خاڵ پلەی کۆتایی ریزبەندیی گرتووە.