لەپێناو بنزیمادا بووە موسڵمان کەچی حاجی بەجێیهێشت

رووداو دیجیتاڵ

مشتومڕێکی زۆر لەسەر جیابوونەوەی ئەستێرەی فەرەنسی کەریم بنزیما، کاپتنی یانەی ئیتیحادی سعودی لە خۆشەویستەکەی، جۆدران ئۆزونا دروست بووە، کە لە هاوینی 2022ـەوە پەیوەندی سۆزدارییان هەیە.
 
دوای ئەوەی جۆردان، کە لەساڵی 2023 منداڵێکی لە کەریم بنزیما بووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئەنفۆڵۆ کرد، پرسیاری زۆر لەسەر کۆتایی ئەو پەیوەندییەی نێوانیان هاتە ئاراوە.
 
جۆردان وەک بەڵگەیەک بۆ خۆشەویستییەکەی بۆ ئەو یاریزانە فەرەنسییە، موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند، هەرچەندە پێشتر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیل مۆندۆ رایگەیاندبوو کە ئەم بڕیارە بەهەموو شێوەیەک بڕیارێکی کەسییە و دوای ئەوەی دڵنیایی و ئاسوودەیی لە ئایینی ئیسلامیدا دۆزییەوە، بڕیاریداوە ببێتە موسڵمان.
 
ئەو خانمە لە هەڤپەیڤینێکدا، باسی سەرەتای موسڵمانبوونی خۆی دەکات و دەڵێت  "موسڵمان بوونم لە مزگەوتێکی مەدرید بوو، لەوێ بینیم خەڵکی قورئانیان دەخوێند و بڕیارمدا بچمە ناو ئەو ئایینەوە، چونکە من وەک منداڵێک دەگریام بەهۆی ئەو دڵنیاییەی کە هەستم پێکرد".
 
لە درێژەی قسەکانیدا، دەڵێت "زۆر لێکۆڵینەوەم لەسەر ئەو ئایینە کردووە و هەموو ئەو شتانەی لەسەری دەخوێنمەوە بەجوانیان دەزانم. لە مانگی رەمەزاندا قورئانم دەخوێندەوە و وای لێکردم بگریم".
 
لە مانگی یەکی ساڵی 2024، بنزیما بووە مانشێتی رۆژنامەکان دوای ئەوەی لە کاتی پشوویەکدا لە مۆریشیۆس لەگەڵ کلۆی دی لاونای هاوژینی پێشووی لە کەنار دەریادا کاتیان بەسەردەبرد.
 
پێشتر بنزیما لە ئینستاگرام دیار نەمابوو، ئەنفۆڵۆوی هەمووانی کردبوو و چەند وێنەیەکی لە پەیجەکانی سڕییەوە، لەنێویاندا وێنەکانی لەگەڵ جۆردان، پێش ئەوەی دوای دوو مانگ بگەڕێتەوە سەر پلاتفۆرمەکەی.
 
لەگەڵ گەڕانەوەی لە مانگی شوباتدا، کەریم بنزیما تەنیا فۆڵۆی 7 کەسی کردووەتەوە، بەڵام جۆردان لەنێویاندا نییە.