ڤیدیۆ؛ رووداوەکانی دێر کلاسیکێر و سەرکەوتنەکانی دۆرتموند
رووداو - هەولێر
له دێر کلاسیکێر و یاریی لوتكه‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، له‌سه‌ر یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدۆنا پارك، یانەی بۆرووسیا دۆرموند لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا یانەی بایرن میونشنی دووچاری شکست کرد.
یارییه‌كه لە گەڕی 11ـی بۆندێسلیگادا كرا و لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 26 رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، یاریزانی پێشووی دۆرتموند، گۆڵی یەکەمی بایرنی تۆمارکرد و جارێكی دیكه توڕه‌یی هانده‌رانی دۆرتموندی به‌رامبه‌ر خۆی زیادكرد.
دواتر لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 49 مارکۆ ریۆس لێدانی سزا وه‌رگرت و هه‌ر خۆی توانی بیكاته گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ دۆرتموند، هه‌رچه‌نده لێدانه سزاكه جێی گومان بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێ خولهك دواتر، لێڤاندۆڤسكی گه‌ڕایه‌وه و جارێکی دیکە ئێف سی هۆڵیۆدی پێشخستەوە، كاتێك گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، كه 14مین گۆڵی بوو له كۆی یارییه‌كانی دێركلاسیكێردا به درێسی بایرن.
لە خولەکی 67دا ریۆس چاودێریی پاسێكی كرد و به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و یارییه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه، دواتر پاکۆ ئالکاسێر لە خولەکی 73دا بە تەنیا لەگەڵ مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی بایرندا مایەوە و زیرەکانە گۆڵی سێیەم و بردنەوەی زەردەواڵەکانی تۆمارکرد.
بەم گۆڵەی تۆماریكرد، ئالکاسێر هاته پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئەڵمانیا بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ، بۆرووسیا دۆرتموندیش بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ پێشەنگی بۆندێسلیگای قایمترکرد.
جه‌ماوه‌ری دۆرتموند دوای یارییه‌كه له‌گه‌ڵ یاریزانانی تیپه‌كه‌یان ئاهه‌نگیان گێرا و هیوای زۆریان هه‌یه ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه‌یان ببێته پاڵه‌وانی بۆندسلیگا.