لە قامیشلۆ پاڵەوانیەتیی تایکواندۆ بەڕێوەچوو
رووداو - قامیشلۆ
لە قامشلۆ یەکێتیی وەرزشی، کە سەر خۆبەڕێوەبەری سەربەخۆی رۆژئاوای کوردستانە، پاڵەوانیەتییەکی تایکواندۆی بەڕێوەبرد و تێیدا 80 یاریزان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان لە شارەکانی قامشلۆ، ئاموودێ ،دربێسیێ ،سەرێ کانیێ و رمێلان بەشدارییان کرد.
دوای تێکچوونی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان و سووریا کردنەوەی پاڵەوانێتی جۆراوجۆری وەرزشی یەکجار کەمبوونەتەوەو لە زۆر ناوچەی وڵاتەکەش ماوەی چەند ساڵێکە بەتەواوی نەماوە.