خولی سعودی پێش لالیگا و پرێمەرلیگ کەوت


رووداو - هەولێر

لە ئامارێکی سەرنجراکێشدا، خولی سعودی پێش خولەکانی ئینگلیزی و ئیسپانی دەکەوێ، ئەمەش لە رووی گۆڵ تۆمارکردنە بە لێدانە راستەوخۆیەکان
 لەم وەرزەدا.

رۆژنامەی عەکازی سعودی لە راپۆرتێکی ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە رووی گۆڵتۆمارکردن بە لێدانی راستەوخۆوە، خولی سعودی پێش خولەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی کەوتووە، ئەم ئامارە لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە هەژمارکراوە.

خولی سعودی کە بە خولی عەبدولەتیف ئەلجەمیل ناسراوە، لە 6 گەڕی یەکەمیدا، لە کۆی 96 لێدانی راستەوخۆ، 10 گۆڵ تۆمارکراوە، بەڵام لە 11 گەڕی خولی ئیسپانیدا 121 لێدانی راستەوخۆی تێدا هەژمارکراوە و 9 گۆڵی پێ تۆمارکراوە، لە پرێمەرلیگیشدا تا گەڕی یانزەیەم، 144 لێدانی راستەوخۆ هەژمارکراوە و تەنیا 7 گۆڵ لەو رێگایەوە تۆمارکراوە.

بەڵام خولی ئیتاڵی لەدوای گەڕی 11یەمەوە، 155 لێدانی راستەوخۆی تێدا بووە زۆرترین گۆڵی پکراوە کە حەڤدە گۆڵ بووە.