داواکارییەکی بەپەلە لە زیدانەوە بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز
رووداو - هەولێر
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید داواکارییەکی خێرا لە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەکات.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی رایگەیاندووە، زینەدین زیدان، داوای لە پێرێز کردووە هەرچی زووە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێک واژۆبکات بۆ جێگرتنەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا کە پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسی کردووە.
زیدان سەرەرای ئەوەی خاوەنی رۆناڵدۆ، بێنزیما و گاریس بەیڵە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی دیکە واژۆبکات، بەتایبەت کە ئاستی بەیڵ و بێنزیما جێگیر نییە و ماوەیەکی زۆریشە لە گۆڵ تۆمارکردن دوورکەوتوونەتەوە.
زینەدین زیدان، دوای یەکسانبوونی لەگەڵ یانەی لێڤانتی گوتی، هیچ دڵخۆش نیم لەگەڵ ڤالێنسیا و لێڤانتی دوو خاڵمان لەدەستدا و دەبێت بەدوای چارەسەردا بگەڕێین.
لە یاریی بەرامبەر لێڤانتی کەریم بێنزیما تووشی پێکانبووە و چاوەڕواندەکرێت یاریزانەکە 6 یاریی ریال مەدرید بەشداری نەکات.