تۆماس مۆلەر...دزە گەورەكە
تۆماس مۆله‌ر ئه‌ستێره‌ی هێرشبردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا جارێكی دیكه سه‌ركه‌وتبوو له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه تۆپ ستۆری رۆژنامه و میدیا وه‌رزشییه‌كان، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یارمه‌تی مانشافتی ئه‌ڵمانیای دا بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سكۆتله‌ندا و پۆڵه‌ندا له یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2016 و نزیككردنه‌وه‌ی تیپی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی یۆرۆ.
دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌ڵمانیا به 3-2 گۆڵ به‌سه‌ر سكۆتلاند له گلاسكۆ، كه مۆله‌ر دوو گۆڵی تۆماركرد.
رۆژنامه‌ی زه هێراڵدی سكۆتله‌ندی نووسیبووی، مۆله‌ر چاودێرانی خۆی به موگناتیسی ده‌خه‌وێنێت، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلیگراف له‌لای خۆیه‌وه نووسیبوی، مۆله‌ر دزێكی گه‌وره‌یه.
مۆله‌ر له یاریی یه‌كه‌میش به‌رامبه‌ر سكۆتله‌ندا، كه له ئه‌ڵمانیا كرا، گۆڵی سه‌ركه‌وتنی هێنابوو.
هێرشبه‌ره‌كه‌ی بایرن میونشن و مانشافت، له كۆی هه‌شت یاریی تیپه‌كه‌ی له پاڵاوتنه‌كاندا، 8 گۆڵی تۆماركردووه، به‌مه‌ش به دووه‌م گۆڵكاری پاڵاوتنه‌كان دێت به جیاوازی دوو گۆڵی كه‌متر له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكیی پۆڵه‌ندی، كه به‌یه‌كه‌وه‌ش له بایرن یاریی ده‌كه‌ن.
هاوكات مۆله‌ر له كۆی 65 یاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، 25 گۆڵی تۆماركردووه.
ئه‌و ئاسته‌ی مۆله‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و بایرن میونشندا پێشكه‌شی ده‌كات، كه ئاستێكی به‌رز و نائاسایی و سه‌رنجڕاكێشه، وایكردووه ببێته كاره‌كته‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو و بتوانێت جیاوازی دروستبكات.
هاوكات مۆله‌ر بووه‌ته جێی بایه‌خ و گرنگیپێدانی یواخیم لوفی راهێنه‌ری مانشافت و پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری بایرن.
یواخی لوف دوای یارییه‌كه‌ی سكۆتله‌ندا گوتی: "تۆماس مۆله‌ر هه‌ست و تیگه‌یشتنێكی نایابی هه‌یه له باره‌ی چۆنیه‌تیی وه‌ستان له نێو یاریگه و قۆستنه‌وه‌ی پانتاییه‌كان، ده‌زانێت چۆن دزه بكاته ئه‌و شوێنانه‌ی كه یاریزانی تیپی ركابه‌ریشی تێدایه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین خاڵی هێزی مۆله‌ره، كه جیای ده‌كاته‌وه و ئه‌مه شتێكه هه‌موو یاریزانێك فیری ببێت.