کاردانەوەی یاریزانانی ریال مەدرید دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا

رووداو دیجیتاڵ
دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، هەردوو یاریزانی ریال مەدرید، هەریەک لە کاسێمیرۆ و دانی کارڤاخال، خۆشحاڵیی خۆیان بەو دەستکەوتە نیشاندا و دووپاتیانکردەوە کە یانەکەیان بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی نازناوەکان.
كاسێميرۆ:
کاتێک ریال مەدرید ناتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت خەڵکی پرسیار لەبارەی هۆکاری نەبردنەوە دەکەن، بەڵام کاتێک سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، دەڵێن با بزانین ساڵی داهاتوو چی روودەدات، ئەمە ریال مەدریدە و هەموومان دەزانین چی دەگوزەرێت، ئێمە بە بەردەوامی هەنگاو بەدوای هەنگاو دەڕۆین، یاری لەدوای یاری، دەزانین کە دەبێت چێژ لەم نازناوە وەربگرین، ئێمە شەش پاڵەوانێتیمان لەپێشە و رکابەری لەسەر هەمووان دەکەین
بڕوام بەوەیە کە کەریم بنزیما شایەنی باڵۆن دۆرە، دڵنیام ئەو بە چەندین هەنگاو لەپێش هەمووانە.
داني كارڤاخال:
بڕوام وایە کە ئێمە یەکێک لە باشترین نەوەکانی ریال مەدریدین، بەتایبەتی دوای ئەو ئەنجامە باش و ئەو جامانەی لە دوایین هەشت یان نۆ ساڵدا بەدەستمان هێناون، ئەوە توانای ئێمە دەسەلمێنێت، ئێمە دەمانەوێت بەردەوام بین لەسەر سەرکەوتنەکانمان.
تیبوا کۆرتوا:
کەسایەتی ریال مەدرید نهێنی سەرکەوتنە لە یارییەکانی کۆتاییدا، کاتێک ریال مەدرید یاریی کۆتایی دەکات، دەیباتەوە، ئەوە دی ئێن ئەی ئەم یانەیەیە و هەر بۆیەش گەورەترینە.