خشتەی خاوەنی زۆرترین میدالیا لە ئۆڵیمپیادی ریۆ


رووداو - هەولێر

دوای تێپەڕپوونی 5 رۆژ بەسەر دەستپێکردنی رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی ریۆ دی جانیرۆی 2016 ئەمریکییەکان دەستیان بەسەر زۆرینەی میدالیاکاندا گرتووە و زۆرترین میدالیای بەدەستهێناوە.

کۆی ئەو میدالیایانەی ئەمریکا تاوەکو ئێستا لە رکابەرییەکاندا بەدەستیهێناون 32 میدالیایە، 11 زێڕ، 10 زیۆ و 10 برۆنز.

وەک هەمیشە چینییەکان لەبردنەوەی میدالیاکانی ئۆڵیمپیاد رکابەری ئەمریکییەکانن و ئێستا بەکۆکردنەوەی 23 میدالیا لە پلەی دووەمی ریزبەندی خاوەنی زۆرترین میدالیاکاندایە و 10 زێڕ، 5 زیۆ و 8 برۆنزیان بەدەستهێناوە.

ئەمەش خشتەی 10 وڵاتی خاوەنی زۆرترین میدالیایە تاوەکو ئێستا: