ژماره‌یه‌كی نوێی (رووداوى وه‌رزشی) ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران




سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 12/8/2014 ژماره‌ 313ى (رووداوى وه‌رزشی) ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و راپۆرت و وتاری نوێ له‌خۆی ده‌گرێت. بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند نهێنییه‌كى دیكه‌ى جیهانی وه‌رزش بزانى ئه‌م ژماره‌یه‌ی (رووداوى وه‌رزشی) له‌ده‌ستخۆت مه‌ده‌.

ــ یاریزانه‌ ئیسپانییه‌كان له‌ ترسی داعش راده‌كه‌ن
ــ رۆناڵدۆ ده‌توانێت له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌ وه‌رزشییه‌كاندا یه‌كه‌م بێت
ــ بێكهامه‌كه‌ى سلێمانى خه‌ون به‌ هه‌ڵبژارده‌ى كچانى كوردستان ده‌بینێت
ــ ده‌بێ میسی جیاوازى نه‌خاته‌ نێوان منداڵانی شنگال و غه‌ززه‌
ــ لۆپێز له‌ناو فڕۆكه‌دا به‌ ده‌نگی به‌رزه‌وه‌ هاواری ده‌كرد ئه‌نچیلۆتی ترسنۆكه‌
ــ دان یه‌ن بێندیر.. یاریزانێكى دیكه‌ى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسرائیل
ــ سه‌رشێتترین یاریزانى جیهان ده‌بێته‌ فه‌یله‌سووف
ــ نرخی رۆدریگز 105% به‌رزده‌بێته‌وه‌و نرخی كریستیانۆش 7% داده‌به‌زێت
ــ ئه‌لیكسیس سانچێز هه‌ژار و مافیا بوو
ــ رێبوار محه‌ممه‌د له‌ گۆشه‌ى ئه‌مجاره‌ى خۆیدا باسی لویس ئێنریكی راهێنه‌رى نوێی بارسێلۆنا ده‌كات
ــ له‌م ژماره‌یه‌دا خشته‌ى خولى فه‌ره‌نسی 2014 ـ 2015 و پۆسته‌رى جیمیس رۆدریگز به‌دیارى وه‌ربگره‌.